بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، دوێنێ دووشەممە شەش منداڵ لە نزیك رووباری فورات لە كاتی جەژندا یارییان كردووە و یەكێكیان دابەزیووە بۆ نێو رووبارەكە و نەیتوانیوە بێتەوە دەرەوە.
میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، هاوڕێی ئەو منداڵانە بۆ هاوکاری ئەو منداڵە چونەتە ناو رووبارەکە، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانیوە رزگاریان ببێت و خنکاون.
ئەوەشیان خستەڕوو، منداڵەكان منداڵی یەک ئەندامی خێزانن و تەمەنییان جیاوازە و گەورەكەیان تەمەنی (١٤) ساڵان بووە.