دایکێک لە هەوڵی رزگارکردنی منداڵەکەی لە دەریاچەی دوکان خنکا

ئەمڕۆ چوارشەممە ژنێکی گەشتیار لە دەریاچەی دوکان خنکا، پاش ئەوەى منداڵەکەى لە خنکان رزگارکرد.  

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ منداڵێکی بەرەگەز عەرەب کەوتە ناو ئاوی دوکانەوە، بەڵام دایکی لە کاتی رزگارکردنی منداڵەکەی خۆی خنکا". 

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە ناوی (ع، ح، ب)ەو تەمەنی (٤٠) ساڵە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە. 


PM:02:45:04/05/2022