هەپەگە کوژرانی (١٤) سەربازی تورکیای راگەیاند

ئەمڕۆ ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی (١٤) سەربازی سوپای تورکیای ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە نوێترین ئاماری چالاکیەکانی لە هەر سێ هەرێمەکانی (ئاڤاشین و زاپ و خواکوڕەک) بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخودانی مێژووی هێزەکانمان بەردەوامە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە چالاکییەکانی تیمەکانی گەریلامان کە بە پێشەنگایەتی یەژەئاستار ئەنجامدراون (١٤) سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژران و سێ سەنگەریش تێکشکێنراون. 


PM:05:03:04/05/2022