گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستی پێكردۆتەوە


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی دەستی پێكردووە بۆ ماوەیەك گەشتەكان راگیرابوون، بەڵام ئەمرۆ دەستیان پێكردۆتەوە.

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاندوە "گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیان پێكردووەتەوە و ئەو گەشتانەی شەوی رابردوو بەھۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی شاری سلێمانی گرتبوەوە و راگیرابوون ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێن".

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە بەتایبەتیش ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.




PM:01:22:05/05/2022