کەشناسی هەرێم لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ دوایین زانیارییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" له ناوچه شاخاوییه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" پێشبينى ده‌كرێت سبه‌ینێ هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هەور بێت و هه‌ندێک كات بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارينى نمه باران و هه‌ندێک كات هه‌وره تريشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، له كاته‌كانى پاشنيوه‌رۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى تاوه بارانى به لێزمه هه‌يه له ناوچه شاخاویيه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين، هه‌روه‌ها له پاشنيوه‌رۆوه خێراي با چالاك ده‌بێت له سنورى هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميان بۆ سه‌روى (٣٠)كلم/ك وه ئه‌گه‌رى به‌رزبوونەوەی تۆز و خوڵ هه‌يه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبينى باران بارين ناكرێت له ناوچه‌كانى باشورى سلێمانى و كه‌ركوك و گه‌رميان ته‌نها زياد بوونى خێرای با و به‌رزبوونه‌وه‌ى ته‌پ تۆز هه‌يه.