ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایدهگهیهنێت" بڕیار درا بە كەمكردنەوەی پشووی هاوینە و درێژكردنەوەی وەرزی یاسادان".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێنەرانی عێراق، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی بڕگەی یەکەمی یاسادانان/یەکەم ساڵی یاسادانان/خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، بۆ ماوەی مانگێک، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (٥٨/٢) ی دەستوور.
ئەوەش هاتووە" پەرلەمان بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە کە تیادا دوو تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە یەکەمیان بە تاوان سەیرکردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانە لەگەڵ ئیسرائیل و تەوەری دووەمیش دەنگدان لەسەر یاسای فریاکەوتنی پشتیوانی لە ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک ئەنجام دەدرێت".