هەپەگە زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە نوێترین ئاماری چالاکیەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە هەرێمی ئاڤاشین و زاپ و خواكورك (١١) سەربازی سوپای توركیا كوژران و گورز لە دوو هەلیكۆپتەریش وەشێنراوە". 

زانیاری لەبارەی چالاكیەكان بەم شێوەیەیە:

١-لە هەرێمی ئاڤاشین؛

-لە ٢٨ و ٢٩ی نیساندا هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی شوکێ بە چالاکی رێکخراوەیی لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەریەکەدا گورز لە ٢ هەلیکۆپتەر وەشێنرا. هەروەها لە ٢٧ و ٣٠ی نیساندا هێزەکانمان چالاکیان لەدژی هەلیکۆپتەرەکان کرد کە ویستیان هەرێمەکە بۆردومان بکەن و هەلیکۆپتەرەکان بە ناچار پاشەکشێیان کرد.

-٧ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ دوو سەنگەری داگیرکەران لە دەوروبەری گۆڕەپانی وەرخەلێی لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە نزیکەوە گورزی گەورەیان لێدرا. لە ئەنجامی چالاکیە کاریگەریەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا و گورز لە سەنگەرێکیشدرا.

٢-لە هەرێمی زاپ؛

-٦ی ئایار کاتژمێر ١٢:٣٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە کەڤرێکونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، لەلایەن هێزەکانی یەژەئاستارمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا بە قەناس داگیرکەرێک سزادرا.

-٧ی ئایار کاتژمێر ٠٨:٤٠ داگیرکەران لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی کەڤرێکونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لەلایەن هێزەکانمانەوە خرانە ژێر چاودێری و لە دوولاوە لێیاندرا. بەرەی یەکەم بە بۆمبی دەستی و چەکی سوک بە تاکتیکی شاراوەیی لەداگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەر سزادران. بەرەی دووەمیش داگیرکەرانیان کردە ئامانج و داگیرکەرێک بریندار بوو. هەمان رۆژ کاتژمێر ١١:٣٠ بە تاکتیکی سویقاست واتە بە قەناس داگیرکەران کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە تاکتیکی شاراەیی وهێرش و قەناس ئەنجامدران، ٤ داگیرکەری سزادران و داگیرکەرێک بریندار بوو.

-٧ی ئایار کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانمان لەدژی داگیرکەری لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی ئۆرتێی گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو.

٧ی ئایار کاتژمێر ٢٢ هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکان پێکران.

٣-لە هەرێمی خواکورک؛

٧ی ئایار کاتژمیر ١٨:٢٠ داگیرکەران لە گردی شەهید ئاخین لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران

٤- سوپای داگیرکەری تورک ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی و بە ئۆبۆس هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان و تۆپباران کرد. زانیاری زیاتر بەم شێوەیەیە:

لەنیوان ٦-٧ی ئایار لە هەرێمی گردی ئۆرتێی سەر بە هەرێمی مەتینا و دەوروبەری گوندی هرۆرێ، دەشیشدا و ئەدنێ لە بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و چەکی قورس بۆردومانکران. لە ٧ی ئایاردا هەرێمی گردی ئۆرتێ ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٧ی ئایار کاتژمێر ١٩:١٠ گردی جودی هەرێمی زاپ ٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٧ی ئایار کاتژمیر ١٣:٣٠ دەوروبەری ئاوی ڵۆڵانی خواکور لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٧ی ئایار گۆڕەپانی چەمچۆی زاپ لە بارەگاکانی سەرسنورەوە تۆپبارانکرا. ٨ی ئایار گۆڕەپانی کارکەر و ساجا ٥ جار لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

٨ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٤٥ بناری چیای زەنگلی گارە لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکرا.


PM:07:02:08/05/2022