یەکەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

 
ئەمڕۆ یەکەم حاڵەتی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر تۆمار کرا کە تەمەنی هاوڵاتییەکە ١٧ ساڵانە. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ ١٠ی ئایار لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، یەكەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین لە هەولێر تۆماركرا، تەمەنی ١٧ ساڵە.

 

لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، تووشبووە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی راپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشبووی پەتاكەیە، ئەو هاووڵاتییە خەڵكی شاری هەولێرە و تەمەنی ١٧ ساڵە، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

 

 

پەتای تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە رێگای جیاواز دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تا ئێستا لە ئاستی دونیادا چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسييە نەدۆزراوەتەوە.



PM:01:43:10/05/2022