"پارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیاد دەکرێت"

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمساڵ پارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران زیاد دەکرێت". 

ڕێبوار ئەوڕەحمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەنی حکومەتی عێراقەوە، پۆلێنکردنی گەنم لەسەر بنەمای پلە یەک و دوو سێ نامێنێت". 

پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ڕوونیشیکردەوە، پارەی وەرگرتنی هەر تۆنێکیش (٥٠ یان ١٠٠) هەزار دینار زیاد دەکرێت.


PM:03:52:13/05/2022