ئەمڕۆ لە سنوری ناحیەی شیلادزێ شەڕوپێکدادان لە نێوان گەریلاکانی (پەکەکە) و سوپای تورکیا ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە بناری چیای کوڕەژار لە ناحیەی شیلادزێ شەڕوپێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا ڕوویدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی بناری چیای کۆڕەژار لە سنوری ناحیەی شیلادزێ بۆردومان کرد.
ڤیدیۆکە ببینە..