جارێکی دیکە لە قەزای خەبات شەڕەتەقە روویدا

ئەمڕۆ شەممە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر جارێکی دیکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، كەمێك پێش ئێستا شەڕە تەقە و دەستڕێژی گوللە لە نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی خەباتی هەولێر ڕوویدا. 

هەربەپێی زانیارییەكان، تائێستا دیار نیە قوربانی لەم ڕووداوە هەیە یان نا، لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەكەن و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 

ئێوارەی دوێنێش لە گوندی کەوڕەبەن لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات لە نێوان دوو بنەماڵە لەسەر كێشەی زەوی و زار شەڕە تەقە ڕووویدا، کە بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. 


PM:02:55:14/05/2022