ئەمڕۆ شەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی پێنج سەربازی تری سوپای تورکیا و خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیشی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دەوڵەتی تورکیا له زاپ و ئاڤاشین به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان ده‌كات".
ڕوونیشیکردەوە، سوپای توركیا (٢١) جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوە، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه ده‌یان جار گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد، چالاكی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان كه یه‌ژه‌ئاستار پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن.
ئەوەشی خستەڕوو، له‌و چالاكیانه‌دا پێنج سەربازی سوپای دەوڵەتی تورکیا کوژران و درۆنێكیش خرایه‌خوارەوە.