دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر داوای پەرلەمانتارێك کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی هەڵوەشاندەوە. 

مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ لەسەر سکاڵای باسم خەشانی پەرلەمانتار، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك". 
 
ڕوونیشیکردەوە، پرۆژەیاساکە لە سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقەوە ئاڕاستەی پەرلەمان کرابوو، بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەژاری و کەمکردنەوەی نرخی خۆراک و کاڵاکان لە بازاڕەکاندا. 


PM:02:44:15/05/2022