ڕۆژنامهنووسێكى كورد له یۆنان ڕایدەگەیەنێت" ئهمڕۆ ژمارهیهك كۆچبهرى كورد لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان له خنكان ڕزگاركران".
ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنووسی کورد لە یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردوە" سێ کاروانی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە (٢٤٠) کۆچبەرو ژمارەیەکی زۆریان کورد بوون، لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان لە خنکان ڕزگارکران و سەرجەمیان سەلامەتن".
ئەوەشی خستەڕوو، کاروانی یەکەم (٨٠) کۆچبەر بوون، كه بەپێی زانیارییەکان سەرجەمیان کوردن و كاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ لە ئاوی دەریای (سێ پەنجە) لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان ڕزگارکراون و کاروانی دووەمیش (١٠٠) کۆچبەر بوون و لە نزیک ھەمان دوورگە ڕزگارکران، بهڵام ئاشکرانەکراوە چەندیان کوردن".
ههروهها باسی لهوهشکردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی کۆچبەران کە پێکھاتبوون لە (٦٠) کۆچبەر لە نزیک دوورگەی کیسرا لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان لە خنکان ڕزگارکراون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لهو ژمارهیهى كۆتایی، (١٠) کۆچبەریان کوردن و سەرجەمیشیان سەلامەتن.