كەشناسی هەرێم لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

کەشناسی هەرێم لەبارەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت" جگە لە ئیدارەی گەرمیان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كاریگەری خۆڵبارین كەم دەبێتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" لە ئەنجامی كاریگەری ئەو نزمە پەستانەی كە باشووری رۆژئاوای عێراقەوە دروست بوو كە بووە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای باو تۆز و خۆڵ كە زۆربەی ناوچەكانی ناوەراستی عێراق و بەشێكی هەرێمی كوردستانی گرتەوە سەرەتا لەناوچەكانی رۆژئاوا پاشان بەرەو ناوچەكانی رۆژهەڵات هەڵكشا". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكەین لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمرۆ كاریگەری لەسەر ئەم ناوچانەش كەم ببێتەوە تەنها ناوچەكانی گەرمیان نەبێ تاكو بەیانی كاریگەری بە لاوازی دەمینێتەوە.


PM:02:13:16/05/2022