دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە فرۆکە خانەی سلێمانی گەشتەکانی ڕاگرت، کەمێک لەمەوبەر
گەشتەکان دەستی پیکردەوە.
فڕۆکەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند "
دوای ئەوەی شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێم و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی
گرتووەتەوە و بووە هۆی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە
ئێستادا بەهۆی نەمانی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەکە ئاسمانی فرۆکەخانە بە رووی
گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاکانی عێراقی
گرتووەتەوە و بەیانی ئەمڕۆش کاریگەری شەپۆلەکە بەشێوەیەکی چڕ هەرێمی کوردستانیشی
گرتەوە، بەوهۆیەشەوە ئاستی ماوەی بینینی کەمبووەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی گەشتەکانی
فڕۆکەخانەی سلێمانی رابگیرێن هەر بەهەمان هۆکار، وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرجەم
خوێندنگەکانی راگرت و تاقیکردنەوەکان بۆ ڕۆژی دواتر دواخران.