وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ئاشکرا کرا

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیای دەرکردووە کە ٢٥ ی ماگی ئایار دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کە مەسرور بارزانی سوورە لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە ٢٥ ئەم مانگەدا. ئەو سەرچاوەیە هۆکەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی لەلایەکەوە پارە لەبەردە دەستە، لەلایەکی ترەوە مەسەلەکە سیاسیە، لە دەڤەری هەولێر و دهۆک بەبێ کێشە مووچەی ئەو ناوچانە دابەشدەکرێت، هەرچی ناوچەکانی سلێمانییە ناتوانێت لەو کاتانەدا مووچە دابەشبکات و بەمەش هێندەی تر دۆخی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان دەشێوێت و ناڕەزایەتی مانگرتن و خۆپیشاندان لەو ناوچانە بەفرواناتر دەبێت.

دیاریکردنی ٢٥ ی ئایار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە کاتێکدایە کە لە دەڤەری سلێمانی تازە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار لە تەواوبووندایەو مووچەی مانگی نیسانیش لە سەرەتادایە. 
 


PM:10:59:16/05/2022