وادەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ تاوتوێكردنی پرسی دەستپێشخەرییەكەمان چوار جار كۆبووینەتەوە". 

مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان لە لێدوانێکدا بە (ئێن ئاڕ تى) راگەیاند" مەكتەبی سیاسی پارتی لەم هەفتەیەدا بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی دەستپێشخەرییەكەیان و شێوازی سەردانی یەکێتى و لایەنەكانى دیکە چوار جار كۆبوونەتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەی داهاتوو پارتی بە فەرمی دەستپێشخەری و هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسەكانی هەڵبژاردن و سەردانی لایەنەكان و پرسەكانی پەیوەست بە بەغداد ڕادەگەیەنێت. 

لای خۆشیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" له‌ چه‌ند رۆژی ئایندەدا پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ناكرێت ھەر لایەنە و لە سەنگەرێكدا بێت، بەڵكو پێویستە كورد یەك سەنگەری ھەبێت، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ یەكگرتووی كورد و بەھێزبوونی پێگەی ھەرێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆری هەیە. 


PM:11:34:19/05/2022