وەزارەتی نەوت: حكومەتی هەرێم بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوت رەتدەكاتەوە


وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت "حكومەتی هەرێم بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەسەر نەوت رەتدەكاتەوە"، وەزارەتی نەوت بۆ ئەو مەبەستەش داوای پێكهێنانی لیژنە دەكات.

وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ دەستەی چاودێری داهاتەكان رایگەیاندووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم بڕیارەگانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم رەتدەكاتەوە و بە ناپاسەند و نادەستوری ناوی بردووە".

وەزارەتی نەوت لە نووسراوەكەدا چەند رێوشوێنێكی تێدایە كە لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێی بكات، بەڵام هەرێم هەمووی رەتكردۆتەوە. 

هەر بەپێی ئەو نووسراوە، وەزارەتەكە لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم، لە خاڵی یەكەمیشدا داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگا.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی نەوت لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا دادگای فیدراڵی رایگەیاند "فرۆشتنی نەوت راستەوخۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نادەستورییە".



PM:12:13:20/05/2022