گۆڕی ئەو منداڵەی بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا هەڵدرایەوە

کەمێک پێش ئێستا تەرمی لیا عەلی، ئەو منداڵە تەمەن (١٠) ساڵانەیەی بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا، لە گۆڕەکەی دەرهێنرا و پشکنینی بۆ بکرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی (سپی)، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر فەرمانی دادگا، تەرمی لیا، كە منداڵێكی تەمەن (١٠) ساڵانە لە گۆڕەكەی دەرهێنرایەوە و لەبارەی هۆكاری گیان لە دەستدانی پشکنینی بۆ دەکرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی گومان لە کەیسی لیا و دەنگۆی جۆراوجۆر تایبەت بەشێوەی گیانلەدەستدانی ناوبراو لیژنەکە لێکۆڵینەوە دەکات و پاشان دوبارە تەرمەکەی دەنێژرێتیەوە. 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، منداڵێکی تەمەن (١٠) ساڵان سەگ پەلاماریداوە و گیانی لەدەستداوە، پاش پەلاماردانەکەش کەسوکارەکەی منداڵەکەیان ناشت. 


PM:04:39:20/05/2022