وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئاشكرا كرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت" رۆژی ٢٥-٥-٢٠٢٢، وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دیاریکرا". 

وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سەرجەم جوتیاران ئاگاداردەکەینەوە کەوا پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٥/٢٥) وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە جوتیارەکان دەکەین لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.


AM:09:24:21/05/2022