رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دیاریکرا

بڕیارە  رۆژی ٥ ی حوزەیران وەزارەتی دارایی دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچە خۆرانی هەرێم.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی سپی کەوتووە بڕیارە رۆژی ٥ ی حوزەیران دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

تا ئێستا بڕی ئەو پارەیەی کۆکراوەتەوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە، حکومەت پێشبینیش دەکات لە دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی نیسان کە کۆتایی مانگی ئایارە، بڕی داهاتی پێویستی نەوت لە بەردەستدابێت بۆ تەواوکردنی تێکڕای مووچەخۆرانی هەرێم.

تا ئێستا دیار نییە کە بەغدا کەی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەکە  بۆ هەرێم دەنێرێت، بەلآم ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە حکومەتی هەرێم نەختینەی لە بەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە.   
 

PM:09:43:24/05/2022