سێ‌ کەسی بەكارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا برێک ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە،" دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لەسەر سێ تۆمەتبار كە مادەی هۆشبەریان پێیە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن".

هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە،" لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر، دوای ئەوەی پشكنینیش بۆ تۆمەتباران ئەنجامدرا دەركەوت كە بەكارهێنەری مادەی ھۆشبەرن".

ئەوەش ئاشکراکراوەکر " لەئێستادا تۆمەتباران( گ ، ق ، ع  لەدایكبووی ١٩٧١، أ ، ح ، ع لەدایكبووی  ٢٠٠٠،ع ، س ، ع لەدایكبووی ٢٠٠٣)"،  بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٣٠)ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان دەستگیركراون و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە".



PM:02:56:25/05/2022