دژە تیرۆری کوردستان لەسەر هێرشه‌كه‌ی بامەڕنێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دژه‌تیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بەهۆی هێرشێكی موشه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری پارێزگای دهۆک چوار هاوڵاتی بوونە قوربانی". 

دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌كه‌كه‌ دوو موشه‌كی ئاڕاسته‌ی گوندی ئه‌ره‌دنای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی قه‌زای ئامێدی له‌ پارێزگای دهۆك كرد". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکان و بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاوڵاتی شەهید بوون و دوو هاوڵاتی دیکەش بریندارن. 


PM:09:07:26/05/2022