نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی کۆبوونەوەکەی بلاسخارت و لایەنە کوردییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی کۆبوونەوەکەی بلاسخارت و شەش لایەنەکەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کۆبوونەوەکە دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ لایەنەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەکان". 

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ سەرۆک و نوێنەری باڵای لایەنە سیاسیەکانی هەرێم ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر لەسەر بانگێشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) کۆبوونەوە". 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان کرا". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


PM:11:04:26/05/2022