حەج و عومرەی سلێمانی: ئەوانەی ئەمساڵ حەج دەكەن سەردانمان بكەن


بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەمساڵ و مامەڵەیان لێ وەرگیراوە، لە سبەینێوە بڕی چوار هەزار و 700 دۆلار لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەری سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "داوا لەو هاوڵاتیانە دەكەین كە ناویان دەرچووە بۆ حەجی ئەمساڵ و مامەڵەیان لێ وەرگیراوە، لە سبەینێوە بڕی چوار هەزار و 700 دۆلار لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، هەر كەسیش ئەو بڕەی لە توانایدا نیە بەزووترین كات ئاگادارمان بكاتەوە تا مامەڵەی دواخستنی بۆ ئەنجام بدەین". 

حەج و عومرەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە "هەر كەسێك لە زووترین كاتدا نەیەت بۆ دواخستنی حەجەكەی ئەوە بۆ ساڵی ئایندە مافی ئەوەشی نامێنێت".



PM:09:50:30/05/2022