وێنە.. جێنیفەر لۆپێز بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت


هەرچەندە تەمەنی ٥٢ ساڵە، بەڵام تا ئێستا جێنیفەر لۆپیز بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت و هەوادارانی سەرسام دەکات.

لۆپێز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بەهارەی خۆی بڵاوکردۆتەوەو وەک کچە شۆخێک دەرکەوتووە.
 
ئەمساڵ جێنیفەری تەمەن ٥٢ ساڵ لە هەژمارەکانی خۆی لە ئینتەرنێت ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا سەری ئەنگوسرتیلەی مارەبڕینەکەی دەکات و دەگری، ئاشکرایکردووە لەگەڵ بەن ئافلیک ئەڵقەی دەستگیراندارییان گۆڕیوەتەوە.

بەن ئافلیکی تەمەن ٤٩ ساڵ و جێنیفەر پێشتر بۆ ماوەی ١٨ ساڵ دەستگیرانداربوون، تاکو لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ لەیەکتر جیابوونەوە، تاکو لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ دووبارە پەیوەندییان بەستەوە، ئەویش دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢١ جێنیفەر رایگەیاند بە فەڕمی لە ئەلێکس رۆدریگیز جیابووەتەوە، کە یاریزانێکی بەیسبۆڵە و لە یانەی نیویۆرک ناگی کاردەکات، ئەم پەیوەندییەی ماوەی چوار ساڵی خایاندبوو، بۆ ماوەی دوو ساڵیش دەستگیرانداربوون.

وابڕیار بوو پێشتر جێنیفەر وبەن لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ هاوسەرگیریی بکەن، بەڵام هاوسەرگیرییەکەیان دواخست دواتر لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ جیابوونەوە، لەو کاتەدا سێ منداڵی لە هاوسەری پێشووی جێنیفەر گارنەر هەبوو بەناوەکانی ڤیۆلیت کە تەمەنی ئێستا ١٦ ساڵە، لەگەڵ سیراڤینای تەمەن ١٣ ساڵ و سەموێلی تەمەن ١٠ ساڵ، جێنیفەر لە هاوسەرەکەی تری مارک ئەنتۆنی دووانەیەکی تری هەیە بەناوەکانی ماکس و ئیمی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٢ ساڵ، پێشتر چوارجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە، لەم دواییەدا گەڕایەوە بۆ لای ئبن ئەفلیکی هونەرمەند.



PM:10:06:31/05/2022