شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا


بڕیارە سبەینێ شاندێكی حكومەتی هەرێم بەمەبەستی درێژەدان بەگفتوگۆكانی نێوان حكومەتی ھەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، شاندەكە پێكهاتوون لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستاندن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د. خالید ھادی چاوشلی، سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێمی كوردستان.

كێشەی سەرەكی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دۆسیەی نەوتە كە بەمدواییانەش دادگای فیدراڵی عێراق فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی لەلایەن هەرێمەوە بە "نادەستور"ی ناوبرد.



AM:12:00:06/06/2022