پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هاوڵاتییهك لهلایهن کەسێکەوە به پهت خنكێندرا و لێكۆڵینهوهی هێزه ئەمنییەکانیش بهمهبهستی دهستگیركردنی بکوژەکە دهستپێكردووە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی ڕووداوەکە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بەناوی (شێرزاد قادر وەلی)".
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژەکە دەستنیشان کرا و هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە، کەوا بە پەتێک خنکاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکوژەکە.