هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران

دوێنێ یەکشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نۆیەمین کۆنگرەی گشتی (پەیەدە)دا لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، هەریەک لە ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵا بە هاوسەرۆکانی گشتی پارتەکە هەڵبژێردران.

به‌پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، رۆژی شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) نۆیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشداریی (٧٠٠) نوێنەر دەستپێکرد، لە دووەم رۆژی کاروبارەکانی کۆنگرە و لە بەشی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێدا هەر یەک لە (ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم) لە کۆنگرەکەدا وەک هاوسەرۆکانی نوێی پەیەدە دیاری کران، هەروەها (١٤٥) ئەندامیش بۆ ئەنجوومەنی گشتی پەیەدە هەڵبژێردران.

ئاسیا عەبدوڵا، لە ساڵی (١٩٧١) لە ناوچەی دێرکی قامشلۆ لە دایکبووە، ھاوکات ساڵح موسلم کەسێکی دیاری رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی (١٩٥١) لە کۆبانێ لە دایکبووە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەیەدە.


PM:02:40:20/06/2022