ژنێك ویستی منداڵەكەی لە خنكان رزگار بكات، بەڵام خۆی خنكا


لە سنوری قەزای سۆران ژنێكی تەمەن 43 ساڵ لەكاتی هەوڵدان بۆ رزگاركردنی منداڵەكەی لە روباری چۆمان خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگاداركرانەوە بە بونی روداوێكی خنكان لە روباری چۆمان نزیك پردی حافیز، دەستبەجێ تیمی ئامادەباشی بنكەی بەرگری شارستانی خانەقا دەرچون بۆ شوێنی روداوەكە و بەپێی راپۆرتی تیمەكەش بەرلەوەی بگەنە شوێنی روداو تەرمی ژنەكە لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە ئامادەییان هەبوە لەو شوێنە دەرهێندرابوو.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، خنكاوەكە ژنێكی عەرەبە و دانیشتوی قەزای رانیەیە، بە مەبەستی سەیران لەگەڵ كەسوكاریدا روی لەم ناوچەیە كردبوو، هۆكاری روداوەكەش منداڵەكەی بوە كە كەوتۆتە ناو روبارەكە و ئەویش بەمەبەستی رزگاركردنی بەدوایدا خۆی فڕێداوە و خنكاوە منداڵەكەشی رزگاركراوە.



PM:09:56:22/06/2022