نرخی نەوت دابەزی


نرخی نەوت دابەزینێكی زۆری بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە ١٠٨ دۆلار و ٩٢ سەنت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی و  هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ١٠٨ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوەكرا كە نزمترین ئاستییەتی لەماوەی مانگی رابردوودا.

دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ئەوە دێت كە نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووری سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی بانكە ناوەندییەكانی ئەمریكا و بەریتانیا سوودی بانكییان بەرزكردەوە و چەند وڵاتێكی دیكەی پێشكەوتووش ئامادەكاریی بۆ بەرزكردنەوەی سوودی بانكی دەكەن.



AM:09:07:23/06/2022