فەرماندەیی بارزان لەبارەی دەنگۆی پلە داری باوکی ئەو تۆمەتبارەی دوو مامۆستاکەی کوشت ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەی بارزان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دژی ئەو دەنگۆیانەی لە نێو هاوڵاتیان و سۆشیال میدیا و بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاو کراوەتەوە کە گوایە باوکی ئەو خوێندکارەی تەقەی لە مامۆستاکان کرد، فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، هەر بپیە لە و ڕاگەیاندراوەدا ڕای دەگەیەنن " باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی  بارزان نیە و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە". 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوە هاتووە:

فەرماندەیی بارزان:

باوكی بكوژی مامۆستاكانی زانكۆی سەڵاحەدین هیچ پلە و پۆستێكی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە

 

روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی بارزانەوە 

 

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی  بارزان نیە  و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە

 

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بۆوە

فەرماندەیی بارزان 

 

 28/6/2022



PM:02:37:28/06/2022