پێشمەرگە داوایەکی سەربازی سوپای عێراق ڕەتدەکاتەوە

هێزێکی سوپای عێراق، لە سنووری خورماتوو بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوەبە هێزی پێشمەرگەیان وتووە، بازگەیەکی ئەو سنوورەیان ڕادەست بکەن، پێشمەرگەش بە داواکە رازی نە بووە.

دەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەرمیان بە (سپی) میدیای ڕاگەیاند "نوێنێ شەو هێزێکی سوپای عێراق بە تانک و زرێپۆشەوە لە سنووری قەزای خورماتووەوە بە ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە جوڵەی پێکراوە، داوایان لە هێزی پێشمەرگە کردووە بازگەی چواڕیانی (خڕوەلی)یان رادەست بکەن، پێشمەرگەش ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و پێیان گوتون بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین ئەو بازگەیە چۆڵ بکەن، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ وە پێشمەرگە لەو بازگەیە جێگیرکراوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "ئەمڕۆ شاندێکی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر ئەو پرسە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەو سنوورە کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لەوەی فەرماندەکانی پێشمەرگە جەختیان لەسەر مانەوە لەو بازگەیە کردووەتەوە، گفتوگۆشیان لەسەر پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی کردووە بەتایبەتی لەو ناوچانەی لە چەند رۆژی رابردوودا مووشەکی لێوە ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کراوە".

 



PM:03:57:29/06/2022