سوید ٤ کوردی داواکراوی رادەستی تورکیا کرد

سەرۆکی تورکیا، ئۆردوغان ئاشکرای کرد کە وڵاتی سوید ٤ داواکراوی لە کۆی ٧٣ داواکراو رادەستی لایەنە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کردووە.

هەر لەو میانەیەدا وەک میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، ئۆردوغان رایگەیاندووە" ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ فلەندا و سوید واژوویان کردووە گرنگە، بەڵام لەوەش گرنگتر لە جێبەجێکردنیەتی، تورکیا مامەڵە بە هەستیاریەوە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکات، چونکە زۆر جار لە پرسی قەلاچۆکردنی تیرۆردا لە  پشتەوە خەنجەریان لێداوین".

ئۆردوغان وتیشی" بۆ یەکەمجارە هەڕەشە تیرۆریستەکان بەرامبەر گەلەکەمان و خاک و هێزەکانمان بخرێتە چوارچێوەی چەمکی ستراتیژی نوێی ناتۆوە".



PM:10:11:01/07/2022