پشووی فەرمی ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، کە رۆژی ٩ی تەمووزه ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەکات نخغ هەفتەی داهاتوو لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.

                             

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو به‌ ته‌واوی پشوو دەبێ، بە جۆرێک لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢  تا وەکوو ١٣ی تەمووز پشووی جەژنی قوربان دەبێت، ڕۆژی ١٤ی تەمووز  ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراقە و ئەویش پشووی فەرمییە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەهه‌مان شێوە پشووی جەژنی ڕەمەزانیش، یەک هەفتە بوو.

ئەمەش لە کاتێکدا کە لە ماوەی ڕابردوودا جوتیار عادل رایگەیاندبوو "حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەكە لەسەر ماڵپه‌ڕی فەرمیی حكوومەت دانراوە، ئەو پشوانەی فەرمین و بە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەیشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە و ساڵانەش ڕۆژژمێرەكە نوێ دەكەینەوە".

 



PM:02:47:02/07/2022