حکومەتی هەرێم لەبارەی نرخی بەنزین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بە مەبستی دابەزاندنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانە بە بڕی ٣١ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی لە نرخی بەنزین دەکات".  
  
ئەمشەو فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و لە دوای ڕاسپاردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئەو بابەتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جگە لە کەمکردنەوەی ڕسووماتی هاوردە کردنی بەنزین و هاندانی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، ئێستاا بە دوو شێوازی ڕاستەوخۆ بەنزین بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابین دەکرێت". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ڕوونیشیکردەوە، ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پاڵاوگەی کار بەرهەم دەهێنرێت کە ئەوەش لەو بڕە نەوتەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینی دەکات کە ٢٥ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. نرخی ئەم بەنزینە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ١٠٥٠ دینارە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی ٦٢٠ دینار بۆ هەر لیترێک و ئەو کۆمپانیایانەش دەیدەنە بەنزیخانەکان بە نرخی ٦٧٠ دینار و بەنزینخانەکانیش بە نرخی ٦٩٠ دینار دەیدەنە هاووڵاتییان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:   

وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان و لە دوای ڕاسپاردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ئەو بابەتە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جگە لە کەمکردنەوەی ڕسووماتی هاوردە کردنی بەنزین و هاندانی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، ئێستاا بە دوو شێوازی ڕاستەوخۆ بەنزین بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتیکراو دابین دەکرێت.  

بەنزینی ٦٩٠ دیناری  

ئێستا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە پاڵاوگەی کار بەرهەم دەهێنرێت کە ئەوەش لەو بڕە نەوتەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابینی دەکات کە ٢٥ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا. نرخی ئەم بەنزینە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ١٠٥٠ دینارە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیداتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی ٦٢٠ دینار بۆ هەر لیترێک و ئەو کۆمپانیایانەش دەیدەنە بەنزیخانەکان بە نرخی ٦٧٠ دینار و بەنزینخانەکانیش بە نرخی ٦٩٠ دینار دەیدەنە هاووڵاتییان. کەواتە پاڵپشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ هەر لیترێک بەنزین ٤٣٠ دینارە و مانگانە دەکاتە نزیکەی ٩ ملیۆن دۆلار.  

بەنزینی ٨٠٠ دیناری  

سەبارەت بە بەنزینی ٨٠٠ دینارییش، ڕۆژانە ٢ ملیۆن لیتر لەو جۆرەی بەنزین لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بەرهەم دەهێنرێت و هەر لیترێکیش لەو بەنزینە ٧٥٠ دیناری بۆ کۆمپانیای ناوبراو تێ دەچێت و بە نرخی ٨٠٠ دینار دەدرێتە هاووڵاتییان. پاڵپشتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانیش بۆ هەر لیترێک لەم بەنزینە٥٣٠ دینارە و مانگانەش دەبێتە ٢٢ ملیۆن دۆلارە.  

بەپێی داتاکانی مانگی ٥ و ٦ی ئەمساڵ، لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٣ ملیۆن لیتر بەنزین دابین دەکرێت، بەمەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان مانگانە بە بڕی ٣١ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی لە نرخی بەنزین دەکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:  

بەنزینی ٦٩٠ دیناری : مانگانە ٩ ملیۆن دۆلار  

بەنزینی ٨٠٠ دیناری: مانگانە ٢٢ ملیۆن دۆلار  

فەرمانگەی میدیا و زانیاری  

٢ی تەمووزی ٢٠٢٢ 


PM:10:13:02/07/2022