تیمی كوردستانی عێراقی CPT: سەركۆنەی ڕاگرتن و ھێشتنەوەی پێنج چالاكوانی شیلادزێ دەكەین


تیمی كوردستانی عێراقی CPT رایدەگەیەنێت، تائێستا پێنج چالاكوانی بادینان لە زیندانن، لە كاتێكدا دەبوو مانگی رابردوو ئازاد بكرێن. 

تیمی كوردستانی عێراقی CPT لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بڕیاربوو كە زیندانیانی شیلادزێ، (كۆڤان تاریق، یوسف شەریف، نێچیر بەدیع، مەحمود ناجی و ئەمجەد ڕێكانی) لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا بە ئازادكردنی مەرجدار ئازاد بكرێن، بەڵام تا ئێستا لە زینداندا ڕاگیراون و ھیچ بەرچاو ڕوونیەكیش نیە لەسەر چارەنوسی ئەو پێنج زیندانییە".


تیمی كوردستانی عێراقی CPT ئاماژەی بەوەكردوە "سەركۆنەی ڕاگرتن و ھێشتنەوەی ئەو پێنج چالاكوانە دەكەین لە زینداندا و لە ھەمانكاتدا نیگەرانی ڕادەگەیەنین سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی بەشێك لە زیندانیانی شیلادزێ لە زیندانی چاكسازی گەورانی ھەولێردا".





PM:09:15:06/07/2022