بەرپرسی دژە تیرۆری یەكێتی:٨ تەموز یەکێتی لە هەڵدێر پاراست


 فەرماندەی دژەتیرۆری (یەکێتی) دەڵێت" ٨ی تەمووز ڕووداو گەلێک بوون کە توانرا یەکێتی لەهەڵدێر و لە بەلاداڕێدا بردن بپارێزێت.

وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری ( یەکێتی ) بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو لەو پەیامەدا قسە لەسەر ناکۆکییەکانییی ناو یەکێتی و رووداوەکانی ٨ ی تەموز دەکات کە کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی تەقیەوە و بە " جەژن وەسف دەکات".  

 دەقی راگەیاندنەکە..

جەژنی قوربان و ساڵیادی راستکردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەکەم بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی، و کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەقارەمانەکان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانم دەکەم. ئەم جەژنەمان، هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گۆڕانکاریی و ڕاستکردنەوە و نوێبونەوەی یەکێتی ناو یەکێتییەکەمان، پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی کادیر و لایەنگران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم، بەڵێن دەدەین بەردەوام پاڵپشتبین بۆ ئەو چاکسازی و ڕێکخستنەوانەی لەناو حزبی شەهیدان بەردەوامی هەیە. 8ی تەمووز ڕووداو گەلێک بوون کە توانرا یەکێتی لەهەڵدێر و لە بەلاداڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو ڕێگەیەی کە هەزاران ڕۆڵەی حیزبەکەمان خۆیان بۆ کردە قوربانی. لەم دوو جەژنەدا، سڵاوێکی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەکەم، دووپاتی دەکەینەوە لەسەر ڕێبازی ڕۆڵەکەیان بەردەوام دەبم بۆپارێزگاری لە کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی. براتان وەهاب هەڵەبجەیی



PM:10:10:08/07/2022