هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای راگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی هەشت سەربازی تری سوپای تورکیای لە شەڕەكانی دەڤەری بادینان لە باشووری كوردستان راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" گەریلاکانمان ڕۆژی ١٤ی تەمموز، چالاکییان دژی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژران، لە ناوچەکانی زاپ و مەتینا و سیستمێکی کامێرای چاودێریش تێکشکێنرا". 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە" تورکیا پێنج جار چەکی کیمیاویان بەکارهێناوە و (١٥)جاریش بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکانی بەرخۆدانی گەریلایان بۆردوومان کردووە". 


PM:05:10:10/07/2022