هەپەگە: تەرمی سەربازێکی تورکمان لایە ئامادەین رادەستی خێزانەکەی بکەینەوە

هەپەگە بڵاویکردەوە "تەرمی سەربازێکی سوپای تورکیا لەژێر دەستیاندایە و ئامادەن لە ڕێگای هاوڵاتیانى مەدەنییەوە ڕادەستی خێزانەکەی بکەنەوە".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "کە لە ٧ی تەمموزی ٢٠٢٢ کە لە مەیدانی بەرخۆدانی لە گردی ئامێدی, دوو سەربازی سوپای تورکیا، کە دەیانویست بەرەو سەنگەرەکانی ئەوان بڕۆن، لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراون و ئێستا تەرمەکانیان لای ئەوانە کە ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکانیان ئاشکراکردووە، بەناوی (ناجی کایگیسزە), داواش لە خێزانەکەی دەکەن بڕۆن تەرمەکەی وەربگرنەوە".

 

هەپەگە بە کەسوکاری کوژراوەکە ڕادەگەیەنێت "ئەگەردەیانەوێت تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە، ئەوان دەتوانن لە ڕێگای هاوڵاتیانى مەدەنییەوە ڕادەستیان بکەنەوە."

ئەوەشدەڵێت "دەتوانن بێنە ناوچەی ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان و لە ڕێگای خەڵکی مەدەنی ناوچەکەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەتان".



AM:09:20:11/07/2022