وەزارەتی كار: قەرزی بچووك بە گەنجان دەست پێدەكاتەوە


بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان دەست پێدەكاتەوە.  

ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچووكەكانی گەنجان لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-7-2022 ڕایگەیاندووە "لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی دووبارە پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان دەستپێبكاتەوە، ئێستا لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و دانانی میكانیزمی نوێی دەستپێكردنەوەین و لە داهاتوویەكی نزیك دەستپێدەكاتەوە."  

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "قەرزەكە بە مەبەستی دامەزراندنی پڕۆژە و رەخساندنی هەلی كارە بۆ گەنجان، بڕی قەرزەكەش لە ملیۆنێك دینار تاوەكو 15 ملیۆن دینارە."  

پڕۆژەی پێدانی قەرزی بچووك لە ناوەڕاستی ساڵی 2011 دەستی پێكرد و بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرا.  



PM:08:49:14/07/2022