لە بەغداد دژی تۆپبارانی زاخۆ خۆپیشاندانە


لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق دژی تۆپبارانەكەی سنوری قەزای زاخۆ خۆپیشاندانە و داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا دەكرێت.

ئەمڕۆ لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، خۆپێشاندان دژی تۆپبارانەكەی سنووری زاخۆ دەستیپێكرد، كە بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری عەرەب كوژران و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش بریندار بوون، بەشێك لە خۆپێشاندەرانیش داوای دەركردنی باڵیۆزی توركیا لە بەغدا دەكەن.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری قەزای زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار كوژران و برینداربوون، سەرجەم بەرپرسانی عێراق و كوردستان سوپای توركیا بەو رووداوە تۆمەتبار دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش ئەو تۆمەتباركردنەی رەتكردەوە.



AM:10:54:21/07/2022