"لە ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین دادەبەزێت"


وا بڕیارە لە ئێوارەی نرخی لیترێك بەنزین دابەزێت و بۆ هەر لیترێك 50 دینار بێتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ ٥٠ دینار و بەنزینی موحەسەن ٢٥ دینار دادەبەزێت، لە كاتێكدا نرخی ئێستای لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 1375 دینار، موحەسەنیش 1475 دینارە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی كوردستان نرخی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد و بۆ سەرووی هەزار دینار بۆ هەر لیترێك بەرز بووەوە.



PM:01:31:21/07/2022