پرۆسەی وەرگرتنی پارەی جوتیارانی هەرێم کۆتای هات

بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند "دوای ٥٥ ڕۆژ، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم كۆتایی هات، لەو ماوەیەدا بڕی ٢٥٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە".

 

ئەمڕۆ یەك شەممە ٢٤ی تەمووز، سەروەر كەمال بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ڕایگەیاند، ئەمساڵ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە دوای ٥٥ ڕۆژ کۆتای هات لەو ماوەیەدا بڕی ٢٥٠ هەزار تۆن گەنم بە یەك پلە وەرگیراوە.

 

ناوبراو باسی ئەوەشیکرد،  پڕۆسەی وەرگرتنەكە كراوە بوە و بۆ هەر یەك تۆن گەنمیش ٨٥٠ هەزار دینار دیاریكراوە.

دەشڵێت "ساڵی ڕابردوو ١٢٥هەزار تۆن گەنم بە سێ پلەی جیاواز لە جوتیارانی هەرێم وەگیراوە و پرۆسەكە لە ساڵی ڕابردوو ٤٨ ڕۆژی خایاند.



PM:12:14:24/07/2022