لە سلێمانی نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بڕیاری كەمكردنەوەی بەشە بەنزینی بەرهەمهێندراو بۆ سلێمانی كاریگەری لەسەر نرخەكەی نابێت و لە سبەینێوە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان دەبێـت". 

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" بڕیاری كەمكردنەوەی بڕی بەنزینی بەرهەمهێندراو و دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكان بەپێی ژمارەی ئۆتۆمبێل كاریگەری لەسەر پڕۆسەكە و نرخەكەی نابێت و لە ئێستادا بەنزینی بازرگانی نرخەكەی ڕووی لە دابەزین كردووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ بڕیار لەسەر هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە سلێمانی دەدرێت، بەڵام تائێستا بڕیار نەدراوە نرخی بەنزین چەند كەمدەكرێـتەوە.


PM:01:30:27/07/2022