هەپەگە کوژرانی نۆ سەربازی دیکەی تورکیای راگەیاند

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، کوژرانی نۆ سەربازی دیکەی سوپای تورکیای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، یەكینەكانی گەریلا لە دژی سەربازانی سوپای توركیا زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامداوە، چالاکییەکان لە دژی ئەو سەربازانە بووە، کە ویستیوویانە لە بەرەكانی شەڕ لە شاخی شەهید عادل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چەمچۆ پێشڕەوی بكەن.

ئاشكراشیانكردووە، لەو چالاكییەكاندا بەلانیکەمەوە نۆ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە ناوچەكە پێكدادانی سەخت هەیە و چاوەڕێدەکرێت دواتر هەپەگە لەسەر ئەنجامی پێكدادانەكان زانیاریی ورد و زیاتر بڵاو بكاتەوە.


PM:01:58:27/07/2022