نرخی بەنزین دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێنج شيممە، نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دابەزی و لەئیستادا لیترێک بەنزینی نۆرماڵ ١٢٠٠ دینارە.  


ڕێبین محەمە، سەرپەرشتیاری بەنزینخانەی بامۆک ڕایگەیاند لە کاتژمێر ٤ی ئەمڕۆ وە  نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی.

وتیشی، بەنزینی نۆرماڵ ١٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەن ٧٥٠ دینار و بەنزینی سۆپەریش ٥٠  دینار دابەزی  .

 

بەوپێیەش لەئێستادا نرخی بەنزین بەمجۆرەی لێدەێت:  

نرخی بەنزینی سوپەر لە ١٥٥٠0 دینارەوە دەبێت بە ١٥٠٠ دینار 

نرخی بەنزینی محەسەن لە ١٤٥٠ دینارەوە دەبێت بە ١٣٧٥ دینار 

نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە ١٣٠٠دینارەوە دەبێت بە ١٢٠٠ دینار 

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند، "دابەزینی نرخەکە بەهۆی کەمی خواستە لەسەری، ئەوەش بەهۆی بوونی بەنزینی ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری".  

 

 


 



PM:05:14:28/07/2022