"هەفتەی داهاتوو نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت"

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە لە سلێمانی ڕوویان لە دابەزین کرد و پێشبینیش دەکرێت، کە هەفتەی داهاتوو زیاتریش دابەزێت.   

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەنزینی نۆرماڵ هەزار دینار، بەنزینی موحەسەن (٧٥) دینار و بەنزینی سۆپەریش (٥٠) دینار دابەزی". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا نرخی بەنزین دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.   

به‌پێی زانیارییه‌كانی (سپی)، لەئێستادا نرخی بەنزین بەمجۆرەیە:   

سوپەر = ١٥٠٠ دینار  

محسن = ١٣٧٥ دینار  

نۆرماڵ = ١٢٠٠ دینار  


PM:11:20:28/07/2022