لەیەکەم کۆمێنتی بەرپرسێکی باڵای پارتی، هۆشیار زێباری بە نا راستەوخۆ پاڵپشتی خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر دەکات.
لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هۆشیار زێباری دەڵێت" خۆپێشاندانەکانی سبەینێ لەلایەن ڕەوتی سەدریەکانەوە، دەسەڵاتی دادوەری دەکاتە ئامانج، چونکە بە بڕیارە نا هەقەکانی براوەکانی هەڵبژاردنی ١٠/١٠/٢٠٢١ی لە مافی پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی بەپێی زەمینەی دیموکراسی و دەستووری بێبەش کرد".
هۆشیار زێباری لەلایەن پارتی یەوە کاندیدکرا بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام دادگای فیدراڵی لەبەر هەبوونی دۆسیەی " گەندەڵی " لە کێبەرکێ دووری خستەوە.